Kurmancî
English
Türkçe
العربية
سۆرانی
بەڕێزم پێشنیاری داواكار لێژنەی دادوەری بە سەرداچونەوەی بۆ هەموو داواكارێكان كردوە. وە بەدواچونەوەی وردی بۆ داواكاریەكەت كراوە پاش لێكۆلینەوەیەكی ورد بەداخەوە پێتان ڕادەگەێنین كە لەم بونەدا داواكاریەكەت لەبەرچاو ناگیریت بۆمان دەركەت كە پێداویستیەكی بەپەلەی زۆرمان پێویستە بۆ پشتگیریكردنی ژێرخانی سەرەكی كە چاوەڕوان كرابو سوپاست دەكەم جارێكی تر بۆ وەڵامدانەوەی بانیگهیشتنامەكەمان
بانگەواز بۆ هونه‌رمه‌ندان وکۆمهڵهو ڕێكخراوه‌کان
کۆمەڵەی بەرلین بۆ هونەری هاوچەرخ ( نیور به‌رلینه‌ر کۆنستڤیرین)n.b.k به‌هاوکاری بهریوهبهرایەتی تازه‌ی رێکخراوی ئاژانسی ئاسمانی ئۆتۆنۆمی (ASA) بۆ هه‌ڵبژاردنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی گرنگ، هه‌ڵده‌ستێ به‌بڵاوکردنه‌وه‌ی داواکارییه‌ک بۆ هونه‌رمه‌ندان و کۆمه‌ڵه‌و ڕێکخراوه‌کان که به‌شیوه‌یه‌کی بێلایه‌نانه و ده‌وڵه‌مه‌ند له بیرۆکه‌و پێشنیار‌و داخوازی و پرۆژه‌ی تایبه‌تیان هەیه به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی که توشی داروخان و جه‌نگ بونه‌ته‌وه که بتوانیت له‌م ڕێگه‌یه‌وه په‌یوه‌ندی به‌هێز له‌نێوان نه‌ته‌وه‌و که‌لتورو بیر‌و مهزههبهجیاوازهکاندا دروست بکات.
ئیمه ده‌زانین که ناوچه‌ی میسۆپۆتامیا (دانیشتوانی به‌ینی دیجله‌و فورات)ی گه‌وره پڕه لە فه‌رهه‌نگ و که‌لتوورو دین و زمان، بۆیه به شێوه یه‌کی بێلایه‌نانه‌و بەبێ ده‌ستتێوه‌ردان ده‌روانینه هه‌رێمی میسۆپۆتامیای گه‌وره‌و و کاریگه‌ری داهینه‌رانه‌ی مرۆڤه‌کانی دانیشتووی نێوان دیجله‌و فورات بەرزدەنرخێنین که له‌رێی پرۆژه‌ی هونه‌رییه‌وه ئاشتی و قبوولی بیر‌و دین و مه‌زهه‌بی جیاکۆبکاتهوه. ئەو پرۆژانەی که هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ڕێگه‌ی فه‌رهه‌نگ و داب و نه‌ریتی شارستانیانه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌کدا ئاڵوگۆڕی فه‌رهه‌نگی و ژیان بکه‌ن و ڕێگه خۆش بکه‌ن بۆ دروستکردنی فرسه‌تی زیاتری خۆشهویسستی و ژیانی پڕ شایستەی مرۆڤدۆستانه له‌ناوچه‌که‌دا.
ئه‌م بانگه‌وازه تایبه‌ته بهوهونەرمهند و کۆمه‌ڵه‌و رێكخراوانه‌ی که:
داواکار ده‌بێت به‌شیوه‌یه‌کی دیاریکراو و پێویست داخوازی و بیرۆکه‌کانیان په‌یوه‌ست بێت به باروو دۆخی گوزه‌رانی سیاسی و ژیانی ناخۆشی کتوپڕی ئیستای ناوچه‌وکه. دەبێت پێشنیاره‌کانیان له نوسراوێکدا لە شێوەی پرپۆزه‌ڵی پرۆژه ی تازهوداهێنانی هونه‌ریدا بێت. پرۆژەکان دەبێت په‌یوه‌ندییه‌کی راستەوخۆی هەبێت بەناوچەکەوە لە هەریەک لەم روانگانەوە: سیاسەت، پێویستیەکانی سەردەم، خه‌بات و تێکۆشان، ئازادی، ئاشتی خوازای،خۆشه‌ویستی و ناخۆشی ، کلتور و گۆرانی، باخچه وشوێنەوارەکان. توانای هونه‌رییی پرۆژەکان، کاریگه‌ری ته‌واوی به‌سه‌ر ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه. لەپاڵ خەیاڵی هونەری پرۆژەکان و چۆنایەتییاندا ئەو پرۆژانەی پەیوەندە بە پێویستیە گرنگە هەنووکەییەکان رۆڵێکی گرنگی دەبێت لە بڕیاردانی لیژنەی هەڵبژاردندا.
15 منحه (گرانت) ئاماده‌کراوه به بڕی 3000 ئیرۆ بۆهه‌ر هه‌ڵبژێردراوێک. هیچ جۆرە فۆرمیکی پرکردنه‌وه‌ی تری ناوێت. بەشداربووان له رێگەی ناردنی نوسراوهکانیانهوه به ئێمه ئاشنا ده‌بن.
نوسراوه‌که دەکرێت بەیەکێک لەم زمانانە بێت: ئینگلیزی، کرمانجی، سۆرانی، تورکی، عه‌ره‌بی.
ده‌بیت فۆرمی داواکارییه‌کان بنێردریت بۆ ئه‌م ئیمێڵ ئه‌درێسه: admission@nbk.org
هەتا بەرواری 31/8/2017 به فۆرماتی مایکرۆسۆفت ورد دۆکمه‌نت یان پیدی ئێف که له 10 میگهبایت گه‌وره‌تر نه‌بێت.
لیجنه‌ی دادوه‌ری نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵبژاردن له ناوه‌راستی مانگی 10دا بریاری خۆیان ده‌ده‌ن. ناوی ههڵبژیرداوهکان به‌زووترین کات ئاشکراده‌کرێن.
گرانته‌که به شێوه‌یه‌کی گونجاو له نزیکترین کاتدا ده‌گه‌یه‌نرێته کاندیده‌که. پێوسته بزاندرێت که ئه‌م گرانته بریاریکی هەنووکەییە و بۆ یه‌کجاره و پێویست به هیچ راپۆرتیکی تر نییه.
بەشداربووەکان
(n.b.k) نیو به‌رلینه‌ر کۆنستڤیرین
پێگەیەکی پشتیوانی داهێنه‌رانه‌ی هونه‌ری هاوچه‌رخه له‌ساڵی 1969 بۆ پشتیوانی هونه‌ری هاوچه‌رخ و بینه‌ران و ئاره‌زوومه‌ندانی هونه‌ره‌جوانه‌کان،
خۆی به نوینه‌رێکی به‌توانا ده‌زانی له پشتیوانی بۆ گه‌یاندنی هونه‌ره‌کان.هه‌وڵ ده‌دات بۆ بانگهێشتکردنی بینه‌ران و دۆستانی که به‌شداربن له پێشخستنی چالاکیه فه‌رهه‌نگی و که‌لتورییه‌کاندا.هه‌روا یه‌کخستنی هه‌وڵه تازه هاوچهرخییهکان وه شرۆڤه‌کردنی گرنگی ئه‌م هونه‌ره له کۆمه‌ڵگادا. نیور به‌رلینه‌ر کۆنستڤیرین پشتیوانی له لۆته‌ری وه‌رده‌گرێت LOTTO-Stiftung Berlin ، (n.b.k)